AP ١٤٠٣ خەرمانان ٧ ٢٠:٠٩

نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند:

تورکیا ڕاهێنان بە ژمارەیەک هێزی نهێنی نەینەوا دەکات

تورکیا ڕاهێنان بە ژمارەیەک هێزی نهێنی نەینەوا دەکات

محەمەد ئیبراهیم شەبەکی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەسیل نەجیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە بنکەی زلیکان لە ژێر چاودێریی ئەفسەرانی تورکیادا مەشقی سەربازی دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم شەبەکی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" وێرای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتیشی: هێزەکانی ئەسیل نەجیفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەگەرچی لەباری چەکەمەنی و مووچەوە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقن، بەڵام لە بنکەی زلیکان لە ناوچەی شێخانی ئەو پارێزگایەدا خەریکی ڕاهاتن لە بەر دەستی ئەفسەرانی تورکیادان.

نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق وێرای ڕەخنەگرتن لە بێدەنگیی دەوڵەتی فیدراڵ هەمبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، جەختی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان، خوازیاری مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراقن.

News ID 51430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha